ڕوونکردنەوەیەك لـەلایەن د.عبدالواحد محمد وە
برا پێشمەرگەکانمان لە سەنگەرەکانی بەرگری دا
کەس و کاری سەر بەرزی شەهیدان .
1. بە درێژایی مێژووی کورد ، پێشمەرگە زاراوەیەک بووە جێگەی شانازی هەموو کورد بووە بە بیرە جیاوازەکانیەوە وە هەر ئەوان خاوەنی شەڕەفی ڕاپەڕین و ئازاد بونی گەلی کوردن و ئەرکێکی شەرعیان ئەنجام داوە ، بەڵام بەداخەوە ئەوەی پێشمەرگە لەسەر خاک دەستی کەوتووە لەسەر مێزی گفتوگۆ بازرگانەکان و بەرپرسەکان دۆڕاندویانە !!
2. ئەم وتارە هی ساڵی پارە و ئێستا نیە و بڵاوکردنەوەی لە ئێستادا بە شێکە لە چەواشەکاری ڕای گشتی و شێواندنی ڕاستیەکان .
3. ئەم وتارە نزیکەی کاتژمێرێکە ، بەڵام بە داخەوە چەند کۆپلەیەکی پچڕ پچڕی لێ بڵاو کراوەتەوە کە ئەویش بە مەبەستەوەیە ئەگەر هەموو وتارەکە وەک خۆی بڵاو بکرێتەوە ئەوە هەموو ڕاستییەکان وەک خۆی دەردەکەوێت .
4. بە درێژایی وتارەکە من ناوی پێشمەرگەم بە هیچ شتێک نەوتوە و هەڵوێستیشم وایە کە هەر پێشمەرگەیەکی باوەڕدار لە پێناوی ئاین و خاک و ئابڕودا بکوژرێ شەهیدە .

ليست هناك تعليقات