جه‌نگێكه‌وله دژی سوننه‌ت ڕاگه‌یه‌نراوه
له‌سه‌ره‌تاكان وناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له میسر هه‌وڵێكی گه‌وره و بێ وچان ئه‌نجام درا له پێناوی گۆڕینی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بی بۆ پیتی لاتینی ، سه‌رانی ئه‌و بیرۆكه‌یه هه‌موو ڕێگایه‌كیان گرته‌به‌ر بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌كه‌یان به‌ڵام خوای گه‌وره كه‌سانێكی وه‌كو ( مصطفی صادق الرافعي ، عباس محمود العقاد ، محمود شاكر ، سید قطب....) كرده هۆكار وشه‌ره‌في به‌رگری كردنی له زمانی عه‌ره‌بی پێ به‌خشین چونكه دوژمنانی زمانی عه‌ره‌بی و به‌رگریكه‌رانیش ده‌یانزانی پیلانه‌كه له‌بنچینه‌دا بۆ ئیسلامه و نه‌هێشتنی زمانی عه‌ره‌بی واته: په‌یدابوونی نه‌وه‌یه‌كی دابڕاو له قورئان وزانسته‌كانی شه‌ریعه‌ت و ...به‌كورتی ئه‌و جه‌نگه‌گه‌رمه به به‌ره‌كه‌تی ئه‌و پاله‌وانه دڵسۆزانه‌ی ئیسلام به هه‌ره‌س هێنانی ناحه‌زانی ئیسلام كۆتایی پێهات..له‌م ڕۆژگاره‌ی خۆیشماندا هه‌لێكی زێڕین هه‌ڵكه‌وتووه بۆ هه‌مووخاوه‌ن زانستێكی دڵسۆز بۆ ئیسلام به‌رگری له پێغه‌مبه‌ری خوا بكات صلی الله علیه وسلم له ڕێگه‌ی به‌رگری كردن له‌سوننه‌ته‌كه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ هه‌ندێ له ناحه‌ز و‌دڵ پڕ له گومان و به‌ڵكو هه‌ندێ لایه‌نی ئیسلامی كه له جیاتی به‌رگری كردن له سوننه‌ت به‌وه نه‌وه‌ستاون موعته‌زیله و قورئانی وقبوری جۆرها بیر نه‌خۆشی تریان له‌خۆ گرتووه ، به‌ڵكو به بێ هیچ شه‌رمێك گومانی قورئانێكان له كه‌ناڵه‌كانیاندا بڵاوده‌كاته‌وه وپڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كه‌ن ، من ده‌ڵێم ئه‌مه هه‌لێكه بۆ هه‌موو دڵسۆزێك به‌قه‌ڵه‌م و به قسه و به به‌ڵگه به‌رپه‌رچی ئه‌م به‌چكه دژه قورئان وسوننه‌تانه بداته‌وه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی بۆخۆی لای خوا تۆمار بكات ، وه‌كو چۆن ئه‌وبه‌ره گه‌وره‌یه له میسر بۆ له‌ناوبردنی زمانی عه‌ره‌بی هه‌ره‌سی هێنا ئه‌مه‌یان ئاسانتره له‌ناوبردی چونكه خه‌ڵكێكی موبته‌دیع وگومڕا وچه‌ندلایه‌نێكی جاهل به‌سوننه‌ت وفه‌رمووده‌ناسان كاره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ، پاش ئه‌وه‌ی كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی لایه‌نێكی ئئیسلامی ته‌به‌ننی فیكری قورئانی كردله كوردستان ئه‌مڕۆ ڕۆڵی هه‌موومامۆستایه‌كی ئایینی و هه‌مووخاوه‌نزانستێكی شه‌رعی هاتووه ده‌مكوتیان بكات بڵێ بوه‌ستن به‌ناوو ونازناوی گه‌وره نییه كه له‌خۆتانی ده‌نین ئه‌وه سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مانه دژایه‌تی كردنی دژایه‌تی كردنی هه‌مووئیسلامه.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-3-23 سلێمانی

ليست هناك تعليقات